
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی فانێنشال تایمز عەرەبستان ئەم دوایانە، هەناردە كردنی ڕادەی نەوتی زۆرتر لە ڕادەی بەرهەمهێنانی ئاسایی خۆی بۆ چەند وڵاتێكی ئۆروپایی دەستپێكردووە و ئەم وڵاتانەش باس لە كڕینی نەوت لە ڕژێمی ئیسلامی دەكەن. لە هەمانكاتدا كاربەدەستانی شركەتەكانی هاوردە كردنی نەوت وتیان، هەنووكە ڕێژەی نەوتی زیاد كراو كە، لە عەرەبستانەوە هەناردە ئۆروپا دەكرێت كەمە، بەڵام پێش بینی دەكرێت تا، كۆتایی ئەمساڵ ئەم ڕێژەیە زیاد بكرێت. یەكیەتی ئۆروپا مانگی ڕابردوو بە ئابڵۆقە خستنە سەر نەوتی كۆماری ئیسلامی ڕێكەوت، بەڵام جێبەجێ كردنی ئەم ئابڵۆقەگەلە لە مانگی ژوئیەوە دەست پێدەكات تا، وڵاتانێك وەكوو یونان، ئێسپانیا و ئیتالیا مەجالێكی زۆرتر بۆ دۆزینەوەی بەهەمێهنەرێكی نەوتی لەجیاتی ڕژێمی ئیسلامی بدۆزنەوە. ئەمە لەحاڵێكدایە كە، هندێ لە پاڵاوتگە ئۆروپاییەكان لەوانە، ڕێپسولی ئێسپانیا باس لە كەم كردنەوەی بەستراو بوونی نەوتی خۆی بە ئێرانەوە دەست پێكردووە و هەوەرها هندێ دیكە لە شیركەتەكان لەوانە، توتاڵی فەرانسە هاوردە كردنی نەوتی خۆی لە ئێرانەوە بە گشتی ڕاگرتووە. جێگای ئاماژەیە، عەرەبستان بە دەسپێكی هەناردە كردنی نەوتی خۆی بۆ جێگیر كردنی نەوتی ئێران لە ئۆروپا هوشدارییدا، ئێمە بەم كارە مەترسیەكی جدی لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی بۆ خۆمان دەكڕین.



سنە
تاران 


















