
لاوێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە نیزامییەکانی شاری چاڵوران بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەو شارە کوژراوە. بە پێی زانیارەکان، ئیسماییل قاسمی خەڵکی ئاوایی"قلمەخاچ"ی سەر بە شاری چاڵدوران لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەنیەتیەکان کوژراوە. شایانی باسە ئەو کوژرانی ئەو لاوە کوردە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکی خۆیان بووە، کە لە لایەن چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەدرێتە بەر گوللە و سەرەڕۆیانە کوژراوە.



سنە
تاران 


















