Fri, 18 May 2012
ASOsat TV broadcasting » ئێران

فەرماندەریی هێزی ئینتزامی لەپێوەندیی هەڵبژاردنی مەجلیسدا هۆشداری دایە هاووڵاتیانتۆمار کراوە لە چووارشەممە، 19 ئۆکتۆبر 2011 ساعت 06:49 دووانیوەڕۆ بە کاتی تاران بە 160 سەردان، 0 سەرنج و 0 جار بڵاو کراوەتەوە.

لێپرسراوی گشتیی هێزی ئینتزامی حكوومەتی ئێران لە پێوەندیی هەڵبژاردنی خۆلی نویەمی مەجلیسدا وێرای هۆشداری دان بە هاووڵاتیان رایگەیاند، هەر كەسێك ببێتە هۆی كیشەو ئاڵوزی لە هەڵبژاردنەكاندا بە توندی هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكەین.ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم وتیشی، ئەگەر هەر كام لە پاڵوێراوەكانیش بەمەبەستی درووست كردنی كەشێكی ناسالم و ئاڵۆز پروپاگەندە بۆ خویان بكەن، هێزی ئینتزامی بە توندترین شێوە هەڵسۆكەوتیان لەگەڵ دەكات.
هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رێكەوتی 12‎ی رەشەممەی 1390 بەڕێوە دەچێت.
ئەحمەدی موقەدەم ئاشكرای كرد، لە دوای هەڵبژاردنی سەركۆماریی لە ئێراندا نزیك بە سەدا سی تاوانەكان زیادیان كرد، بەڵام هێزی ئینتزامی توانی بارودۆخەكە كونترۆل بكات.ئەو لێپرسراوە نیزامییەی ئێران لەو باوەڕەدایە، یەكێك لەو تاوانانەی كە توانیویانە كونترۆلی بكەن پرسی بێ‌ حیجابیە.بە وتەی فەرماندەی گشتیی هێزی ئینتزامی، بێ‌ حیجابی دیاردەیەكی رۆژئاواییە و هێزی ئینتزامی لەگەڵ كەسانی بێ‌ حیجاب هەڵسوكەوتی توند دەكات.ماوەیەك لەمەوبەر لە نامیلكەیەك بە ناوی خاتوونی1‎دا هاتبوو: ئەو گەڵاڵە ئەمنیەتییانەی كە لە مەڕ هەڵسوكەوت لەگەڵ بێ‌ حیجابی، لەلایەن دەزگا پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەردەچن نەتەنیا یارمەتییەك نیە بۆ كەم كردنەوەی بێ‌ حیجابی، بەڵكوو روانگەیەكی ئەمنیەتیش لەسەر كۆمەڵگا درووست دەكات.
رۆژنامەی "ایران" لە ژمارەیەكی خوێدا بڵافۆكێكی لە ژێر ناوی خاتوونی 1‎دا بڵاو كردەوە.

2011 October 19Wednesday
0 سەرنج

سنە (خاوێن) 15°C
شەممە 30° 10° (خاوێن)
یەکشەممە 31° 11° (تاڕادەیەک هەوری)
هەولێر (خاوێن) 16°C
شەممە 30° 20° (تاڕادەیەک هەوری)
یەکشەممە 32° 18° (ئەگەری بارین)
کرماشان (خاوێن) 18°C
شەممە 31° 14° (تاڕادەیەک هەوری)
یەکشەممە 33° 15° (تاڕادەیەک هەوری)
قامیشلی (خاوێن) 15°C
شەممە 34° 19° (زیاتر هەوری)
یەکشەممە 32° 17° (زیاتر هەوری)
تاران (تاڕادەیەک هەوری) 22°C
شەممە 32° 18° (ئەگەری بارین)
یەکشەممە 31° 19° (ئەگەری بارین)
ئارشیڤی ڕاپرسی