
حكوومەتی توركیە لە چوارچێوەی هێرشەكانیدا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەزار چالاكی كوردی دەسبەسەركردووە. بە پێی ئەو راپۆرتەی كە لە ئاژانسی هەواڵنێریی دجلەو فوڕات بڵاو بوەتەوە، لە مانگی دووهەمی ئەمساڵ هێزەئەمنیەتیەكانی توركیە لانیكەم 887 چالاكی كوردو لە ماوەی 8 رۆژی یەكەمیشدا 114 چالاكی دیكەی دەسبەسەركردووە. ژمارەی دەسبەسەركردنی ئەو چالاكە كوردانەی لە ماوەی دەسەڵاتی پارتی دادو گەشەپێدان لە توركیە قۆڵبەستكراون، گەیشتوەتە 10 هەزار كەس كە شەش هەزارو 200 كەسیان ئەندامی پارتی ئاشتیو دیموكراسینو ئەوانی دیكەش رۆژنامەوانو پارێزەرو چالاكی مەدەنیو خوێندكارین.



سنە
تاران 


















